لەسێدارە دانی کەنجێکی کورد لەلایان دیکتاتۆری ئێرانەوە

IMG_1710

سزای لەسێدارەدانی واحید بینامی، بەندکراوی خەڵکی پیرانشار کە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوبوو، لە زیندانی نەغەدە جێبەجێ کرا.

ڕۆژی چوارشەممە (٣٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی نەغەدە کرابوو و بەرەبەیانی (٢٩ی ئۆکتۆبەر) لە سێدارە دراوە.

واحید بینامی، باوکی دوو منداڵ، نزیکەی ٨ ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە «مادە هۆشبەرەکان»ـەوە دەستبەسەر کرابوو و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچووبوو.