جێبەجێ کرانی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی سەبزەوار
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “٢٤ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “رەزا زەردکوهی” تەمەن ٣١ ساڵ خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی ئاوایی “زەردکوهی” سەر بە شاری داورزان لە بەندیخانەی سەبزەوار جێبەجێ کراوە .
شایانی باسە ناوبراو سێ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .