جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی میاندواو
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە “٢١ی گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “محەمەد داغستانی” کوڕی عەلی خەڵکی ئاوایی “حەکی” سەر بە ناوچەی تەرگەوەر و دانیشتووی شارۆچکەی ویلاشاری ورمێ ، لە بەندیخانەی میاندواو جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتوون ؛ ناوبراو پێشتر بە تۆمەتەکانی پەیوەست بە تاوانەکانی “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .