جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی خەڵکی کوهدەشت لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج
سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە “٢٩ گەلاوێژی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “محەممەد کەرەمی زادە” تەمەن ٣٨ ساڵ ، خێزاندار باوکی منداڵێک و خەڵکی کوهدەشت ، لە بەندیخانەی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کراوە .
ناوبراو ڕۆژێک پێشتر واتە لە ٢٨ی گەلاوێژ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە بۆ ژووری تاکەکەسی بەندیخانەی قزڵحسار ڕاگوێزرابوو .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، محەممەد کەرەمی زادە لە کاتێدا کە سزای لە سێدارەدانەکەی سەبارەت بە تاوانەکانی پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان ڕەت کرابووەوە لە چاوپێکەوتنێکی شەرعی لە بەندیخانە ژنەکەی کوشتبوو و بە هۆی تاوانی “کوشتی بە ئانقەست” سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
شایانی باسە ناوبراو لە ساڵی ١٣٩٣ بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” بە سێدارە سزا درا و لە ساڵی ١٣٩٨ سزاکەی ڕەت کرایەوە و بە سزای ٣٠ ساڵ بەندکران گۆڕدرابوو .