سەردەشت : کوشتنی ژنێک بە بیانوی بەرگری لە نامووس
ژنێکی تەمەن 21 ساڵ لە سەردەشت بە بیانووی بەرگری لە نامووس لە لایەن بنەماڵەکەیەوە کوژراوە .
بە پێی ئەم راپۆرتە ؛رۆژی پێنج شەممە “5ی ئۆکتۆبری 2023” ژنێکی تەمەن 21 ساڵ بە ناوی “شەهین ئیبراهیم زادە ” خەڵکی ئاوای گوڵان سەر بە شاری سەردەشت ، لە لایەن باوک و مامیەوە بە هۆی ئەوەی ناویانە ناوە بەرگری لە نامووس ، بە چەقۆ کوشتوویانە .
بە وتەی سەرچاوەیک ؛ تەرمی شەهین ئیبراهیم زادە بۆ توێکاری گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی شاری ورمێ .
شایانی باسە ژنکوژی بەهۆی نایەکسانی پەیوەندی دەسەڵاتی نێوان ژن و پیاو و باڵادەستی سیستەمی پیاوسالاری ڕوودەدات. لە کۆمەڵگایەکدا کە کولتوورێکی پیاوسالاری زاڵ بێت، پیاوان دەسەڵاتی زیاتریان هەیە و زاڵن بەسەر ژناندا. لە کۆمەڵگایەکی وادا ژنان دەچەسێنەوە و بەها و گرنگی و مافی کەمتریان هەیە و ناچارن ملکەچی و گوێڕایەڵی داواکاری پیاوان و بن. جگە لەوەش لەم فەرهەنگەدا چەندین مەرج و دۆسیە ی نەخێر بۆ ژنان دروست بووە و پێشێلکردنی ئەو مەرجانە (کە بە نۆرم ناسراوە) ڕەنگە ببێتە هۆی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و ژیانی ژنەکە بکەوێتە مەترسیەوە. نموونەی ئەو کوشتنە نامووسیانەی کە لەم دواییانەدا لە میدیا گشتیە کاندا بڵاوکراونەتەوە. هۆکارێکی دیکە کە دەبێتە هۆی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، نەبوونی پاراستنی یاساییە بۆ ژنان. تا ئێستا هیچ یاسایەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەرنەچووە. لە لایەکی دیکەوە ئەو یاسایانەی کە هەن بۆ پاراستنی ژیانی ژنان، ڕێگری پێویست دروست ناکەن.