بریندار بوونی کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان
ئەمڕۆ یەکشەممە “١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکان بە چەکی ساچمەیی لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی “سینا نادری” تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی پاوە بریندار بووە .
ناوبراو بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی بنکەکانی تەندروستی کراوە .
شایانی باسە سینا نادری پێشتریش لە شەوی هەینی رێکەوتی “٢٣ی بەفرانباری ١٤٠١” لە ئاکامی ڕاوەدوونان لە لایەن هێزە نیزامییەکانەوە لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتبووە خوارەوە و دەست و قاچی شکابوو .