سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی ناسر نەبیزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ كرا

سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی ناسر نەبیزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ كرا. ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
سەر لە بەیانی ڕۆژی جومحە (٦ی ژوئەنی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی ناسر نەبیزادە، خەڵكی “گەژن”ی سەر بە ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ كرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندكراوە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەكانەوە دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
تا كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندكراوە کوردە، لە میدیا حكوومەتییەكان بە تایبەت میدیاكانی سەر بە دەزگای دادوەری ڕانەگەیێندراوە.