ئاریان مەمەندی کۆڵبەری مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەردەشت یەکێک لە چاوەکانی لەدەستدا

IMG_0666

ئاریان مەمەندی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ خەڵکی سەردەشت کە ڕۆژی هەینی “١٣ی گوڵانی ١٤٠٣” بە هۆی تەقەی هێزەنیزامییەکان بەچەکی ساچمەیی لە سنووری “ساوان”ی ئەم شارە دەموچاوی بە قورسی بریندار بوو ، یەکێک لە چاوەکانی دەستداوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بە هۆی قورسی برینەکانیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تایبەتی چاو لە تەورێز کراوە و لەم نەخۆشخانەیە لە ژێر چاوەدێری پزیشکەکاندایە .