خۆپیشاندانەکانی وڵاتی ئێران ساڵی ٢٠٢٢ دروژمی ژن ژیان ئازادی دەڵێنەوە وێنەی شەهیدی جوانەمەرگ ژینا ئەمینی بەرزدەکەنەوە
« جەللاد »
وەرە جەللاد!
وەرە گیانم ھەموو لەت لەت بکە تاکوو بزانی چۆنە ئیمانم
ئەتۆ جەللاد!
ئەگەر دەربێنی ئێسکانم
ئەگەر لەبەر چاوم بکووژی گشت عەزیزانم
بە وەڵڵاھی
بە خاکی پاکی کوردستان
ئەمن کوردم، قەتیش ناڵێم پەشیمانم…
وەرە جەللاد!
وەرە ئەی خوێنمژی بەدکار!
دەتوانی بیخەیە ئەستۆم گوریسی دار
ئەوە شانازییە بۆ من
بەوەی ناکووژی ئیمانم، ئەوە سەربەزییە بۆ من…
وەرە جەللاد!
وەرە ئەی دوژمن، ئەی بێداد!
لەبەر چی مەعتەلی، ئەی بۆچی نامکووژی؟
بە زیندوویی لە گۆڕا بۆچی نامنێژی؟
قەسەم بەو کۆت و زنجیرە
بە ھەرچی دیل و یەخسیرە
بە ئاواتم
بە ئیمانم
بە ئامانجم
بە پەیمانم
بە خوێنی پاکی ئەو کوردەی لە ڕێی ئاواتی کوژراوە
قەسەم بەم خاکە خوێنینە :قەسەم بەم ژینە شێواوە
ئەگەر دەربێنی چاوانم
ئەگەر بشکێنی ئێسکانم
بە وەڵڵاھی
بە خاکی پاکی کوردستان
ئەمن کوردم، قەتیش ناڵێم پەشیمانم