قالیباف؛ هێرش دەکاتەسەر خۆپیشاندەرانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

IMG_0588

قالیباف سەرۆکی مەجلسی رژیمی ئیسلامی ئێران دەڵێت؛  هەلس‌وکەوتی رۆژئاوایەکان هیچ پەیوەندیەکی بە درۆشمی ژن ژیان ئازادی نییە.  ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی ئەو کەسانەی حەز و ئاواتیان رۆژئاوایە سەبارەت بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی پابەند نین بە هیچ شتێکی کولتور و ئایینی، ئەخلاقی، مرۆڤایەتی و ئازادی. وتیشی ئەوان پایان خستە سەر هەموو باوەرەکانمان کە بریەتین لە؛ باوەرە ئایینیەکان، ئەخلاقی، سونەتی، و هەلس‌و کەوتی کۆمەڵگا و بە تایبەتی قورئان و مزگەوت و هێشیان کردە سەر هەموو ئەو شتانە و ئەوانە دورن لە کولتوری ئێمە

جێگەی ئاماژەیە کە شاڕۆمەندانی ئێران نە تەنها گوێیان بەو هەرەشە و گورەشانە نەدا، بەڵکو زۆر زیاتر و بە بێ دوو دڵی  بە بێ حیجاب هاتونەتە سەر شەقامەکانی ئێران و درێژەیان داوە بە شۆڕش و راپەرینی خۆیان. لە کۆمەڵێک لە شارەکان، “هۆدەی ئەسناف” بە دەرکردنی بەیانییەی رەسمی هەلسان بە رووبەرووبونەوەی ئەو شتەی ئەوان پێی دەڵێن بێ حیجابی  و لەو ناوەدا داوایان لە دوکاندارەکان کردوە کە ریگە بە ژنانی بێ حیجاب نەدەن بۆ ناو دوکانەکانیان و لە ئەگەر گوێ نەدان بەو بەیانییە و داواکارییەیان دوکانەکانیان پولمپ دەکرێت.

شایانی باس لەم رۆژانە ویدئۆیەک بڵاو کراوەتەوە کە ئیمام جومعەی شاری قشم دوکان بە دوکان گەراون و خۆیی هەر لەو شوێنە دەستوری پولمپ کردنی دوکنی خەڵکئ داوە کە ژنێکی تیا بوە و روسەری بە سەریەوە نەبوە.