بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە نیزامییەکان لە سنووری بانە

IMG_0661

ڕۆژی یەکشەممە “٢٨ی گەلاوێژی ١٤٠٣” لە ئەنجامی تەقە کردنی هێزە نیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لانیکەم دوو کۆڵبەر بریندار بوون .ئەم دوو کۆڵبەرەیان “مەحمود (ناوی خێزانی نادیار) خەڵکی بانە و حەمید ئەحمەدی” تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی دیواندەرە ، ڕاگەیاندووە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم دوو کۆڵبەرە لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “سەرتەزێن”ی بانە لە لایەن هێزە نیزامییەکانی جێگیر کراو لەم سنوورە تەقەیان لێکراوە و بەشی سەر و دەم و چاویان بە سەختی بریندار بووە .