ڕوانسەر ؛ لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ڕۆژی هەینی “١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٣” لاوێکی تەمەن ٢١ ساڵ بە ناوی “عەلی قادری” خەڵکی ئاوایی “قەڵانەجە”ی ڕوانسەر بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و بە تایبەتی خزمەتی سەربازی زۆرەملێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە .
سیستەمی سەربازی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیاوانی سەروو ١٨ ساڵ ئیجبارییە و ئەگەر کارتی خزمەتی سەربازییان نەبێت ئەوا سوودمەند نابن لە ئاسانکاری و وەرگرتنی بەڵگەنامە سەرەتاییەکان بۆ هاووڵاتیان، وەک پاسپۆرت، مۆڵەتی کار و بازرگانی یان کارکردن لە فەرمانگە حکومییەکان و هتد.
بە هۆی دۆخی خراپی ئابوری و نەبوونی هەلی کار و ئاسایشی کار و هەروەها نزمی ئاستی خۆشکوزەرانی کۆمەڵگا و بێ هیوایی بە داهاتوو ، زۆرێک لە کێشە دەروونییەکانی کۆمەڵگا لە یەکتردا تێکەڵ بوون کە هەموو ڕۆژێک شاهیدی ناڕەزایەتی جەماوەری و نافەرمانی مەدەنی و بەتایبەت کۆتایی هێنان بە ژیان لە کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران دەبین .