مهاباد: کوژرانی ژنێک بە دەستی هاوسەرەکەی 

IMG_0660

شەوی شەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (٢٣ی ژولای ٢٠٢٢)، ژنێکی لاو بە ناوی بەفرین رەسووڵی تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی مهاباد لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە ناوی “ئومید . م” کوژراوە. 


یەکێک لە نزیکانی بەفرین رەسووڵی تەرمی بەفرین رەسووڵی بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ پزیشکی داد لە ورمێ بەڕێکراوە و تا ئێستا نەیانداوەتەوە بە بنەماڵەکەی”. 

بەپێی ئەم راپۆرتانەی هاتوون، ئەم دوو هاوسەرە گەنجە لە رۆژانی رابردوودا پێکەوە ناکۆکییان بووە و تەنانەت رۆژێک بەر لە رووداوەکە دایکی بەفرین سەردانی ماڵەکەیانی کردبوو، بەڵام هاوسەری بەفرین نەیهێشتووە بچێتە ژوورێ. 

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا رایگەیاند بکوژەکە پێشووتر بە قایشی شاڵوارەکەی لە بەفرینی داوە و ئاسەواری ئەشکەنجە و ئازار بە لەشییەوە ماوە و شین و مۆر بۆتەوە. بکوژ دوای ئەو ئەشکەنجە و ئازارە زۆرە، دەستی لە گەرووی ناوە و خنکاندوویە. 

لە درێژەی ئەم راپۆرتەدا هاتووە، بکوژ دوای ئەوەی بەفرینی کوشتووە تەرمەکەی لە ژووری خەوەکەی هەڵاوەسیوە و کاتژمێر ٢٣ی شەو پۆلیسی ئاگادار کردووە و رایگەیاندووە هاوسەرەکەم خۆی کوشتووە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە. 

سەرچاوەکان پشتڕاستی دەکەنەوە هەر ئەو شەوە “ئومید . م” لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە و رۆژی دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە بەفرین رەسووڵی پێشتر جارێکی دیکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە بەڵام سەرکەوتوو نەبووە. ناوبراو لەدایکبووی ئاوایی “قەمتەرە” و نیشتەجێی گەڕەکی “بەهمەن” لە مهاباد بووە. دوو مانگ لەوەپێش بۆ جاری دوویەم هاوسەرگیری کردووەتەوە. 

بنەماڵەی رەسووڵی شکایەتیان لە هاوسەری بەفرین کردووە.