قالیباف؛ هێرش دەکاتەسەر خۆپیشاندەرانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی
قالیباف سەرۆکی مەجلسی رژیمی ئیسلامی ئێران دەڵێت؛ هەلسوکەوتی رۆژئاوایەکان هیچ پەیوەندیەکی بە درۆشمی ژن ژیان ئازادی نییە. ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی ئەو کەسانەی حەز و ئاواتیان رۆژئاوایە سەبارەت بە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی پابەند نین بە هیچ شتێکی کولتور و ئایینی، ئەخلاقی، مرۆڤایەتی و ئازادی. وتیشی ئەوان پایان خستە سەر هەموو باوەرەکانمان کە بریەتین لە؛ باوەرە ئایینیەکان، ئەخلاقی، سونەتی، و هەلسو کەوتی کۆمەڵگا و بە تایبەتی قورئان و مزگەوت و هێشیان کردە سەر هەموو ئەو شتانە و ئەوانە دورن لە کولتوری ئێمە
جێگەی ئاماژەیە کە شاڕۆمەندانی ئێران نە تەنها گوێیان بەو هەرەشە و گورەشانە نەدا، بەڵکو زۆر زیاتر و بە بێ دوو دڵی بە بێ حیجاب هاتونەتە سەر شەقامەکانی ئێران و درێژەیان داوە بە شۆڕش و راپەرینی خۆیان. لە کۆمەڵێک لە شارەکان، “هۆدەی ئەسناف” بە دەرکردنی بەیانییەی رەسمی هەلسان بە رووبەرووبونەوەی ئەو شتەی ئەوان پێی دەڵێن بێ حیجابی و لەو ناوەدا داوایان لە دوکاندارەکان کردوە کە ریگە بە ژنانی بێ حیجاب نەدەن بۆ ناو دوکانەکانیان و لە ئەگەر گوێ نەدان بەو بەیانییە و داواکارییەیان دوکانەکانیان پولمپ دەکرێت.
شایانی باس لەم رۆژانە ویدئۆیەک بڵاو کراوەتەوە کە ئیمام جومعەی شاری قشم دوکان بە دوکان گەراون و خۆیی هەر لەو شوێنە دەستوری پولمپ کردنی دوکنی خەڵکئ داوە کە ژنێکی تیا بوە و روسەری بە سەریەوە نەبوە.