برینداربوونی منداڵێکی کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت
منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت بە ناوی محەممەد ئالی تەمەن ١٥ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار و بە هۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گواسترایەوە. ڕۆژی چوارشەم
ڕۆژی چوارشەممە ) ٣ی جولای ٢٠٢٤ (، هێزە چەکدارەکانی ئێران جێگیر لە سنووری «گوڕە شێر» ی سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی محەممەد ئالی بە سەختی بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، محەممەد ئالی لە پشتەوە دراوەتە بەر دەستدرێژی گوللە و گوللەکە دوای ئەوەی جەرگی پێکاوە، لە بەشی زکیەوە دەرچووە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەو منداڵە کۆڵبەرە جەرگی لەدەست داوە.
محەممەد ئالی بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گواستراوەتەوە و ئێستا لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە.