سزای سێدارەی گۆران قادری هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان جێبەجێکرا

IMG_3863

سزای سێدارەی گۆران قادری هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان کە پێشتر لە سەر دۆسیەی شلێر ڕەسووڵی دەستبەسەر و سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەم (٢٣ ی مەی ٢٠٢٥)، سزای سێدارەی گۆران قادری تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

گۆران قادری سێ ساڵ پێش لە سەر دۆسیەی شلێر ڕەسووڵی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو.

شلێر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ کە ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) بە تەمای هاوکاری کردنی ژنی گۆران قادری چوبووە ماڵی ئەوان، کاتێک زانی که ژنەکەی لەماڵەوە نییە و ناوبراو مەبەستی دەستدرێژی هەیە لە پەنجەرەی بیناکەیانەوە خۆی خستە خوارەوە و چووە کۆما.

ئەم ژنە دواجار دوای ٦ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سنە گیانی لە دەستدا کە ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی مەریوان و بەتایبەت چالاکانی ژنی لێکەوتەوە.