دوو منداڵی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار کران

IMG_0557

نیوەشەوی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣ (٢٨ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود، دوو منداڵی کۆڵبەری تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوەکانی پارسا حوسێنی، خەڵکی گوندی”بلەبەزان” سەهەند (ناوبانگ نادیار) خەڵکی گوندی “دڕەبەیان” سەر بە شاری پاوە بە سەختی بریندار بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پارسا حوسێنی لە بەشی پشت و کڵۆک بە سەختی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانیەکانی پاوە گواستراوەتەوە و باری تەندرووستیی ئەو دوو منداڵە کۆڵبەرە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.