سنە؛ کوژرانی ژنێکی گەنج لەلایەن هاوژینەکەیەوە
ژنێکی گەنجی خەڵکی سنە، بەناوی ئایدا حەیدەریان لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە چەکی سارد کوژرا. هۆکاری کوژرانی ناوبراو بەدەستی هاوژینەکەی، کە خۆشی هەوڵی خۆکوشتنی داوە و سەرکەوتوو نەبووە، تا ئێستا ناڕوونە.کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆی ڕۆژی سەشنەبه ٢٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ (١٦ی جولای ٢٠٢٤)، ئایدا حەیدەریان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سنە بە دەستی هاوژینەکەی، بەناوی ئارام زارعییەوە کوژرا.
تۆمەتبار کە پێشتریش پێشینەی بە توندوتیژییەوە هەڵسوکەوتکردن و لێدانی هاوژینەکەی هەبووە، ئایدای لە ماڵە هاوبەشەکەیان بە لێدانی چەندین زەربەی چەقۆ کوشتووە.
شایەنی باسە کە، ئایدا حەیدەریان، فەرمانبەری دەرمانخانەی مانگی سووری سنە بووە و لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن بکوژەوە هەڕەشەی لێکراوە و بە خراپی هەڵسوکەوتی لەگەڵ کراوە.ئارام زارعی دوای کوژرانی هاوژینەکەی بە چەقۆ هەوڵی خۆکوشتنی داوە و دوای چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانەدا دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانە گواستراوەتەوە.