ژنكوژی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر كوشتنی فەرزانە مورادی و دوو کۆرپەڵەکەی لە لایەن هاوژینەکەیەوە لە كۆزەران

IMG_3461

ژنێكی دووگیانی خەڵكی شاری کۆزەران سەر بە پارێزگای كرماشان بە ناوی فەرزانە مورادی لەگەڵ دوو کۆرپەڵەکەی، بە چەكی گەرم لە لایەن هاوژینەکەیەوە كوژرا. بیانوویی بكوژ بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە، دووگیانبوونی ژنەکەی بە كچەوە بووە.

، ڕۆژی دوو شەم (٧ /٤/ ٢٠٢٥)، فەرزانە مورادی، ژنی دووگیانی تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی کۆزەران و دایكی دوو كچی دیكەی تەمەن ٥ و ٨ ساڵان، لە ڕێگای بەكارهێنانی چەكی كۆڵت لە لایەن هاوژینەکەیەوە بە ناوی “پێدرام سەفایی” كوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، فەرزانە مورادی بە دوانە دووگیان بووە كە یەكیان كوڕ و یەكیان كچ بووە، بەم بۆنەیەوە لە لایەن هاوژینەکەیەوە ئازار دراوە و دواتر كوژراوە.

شایانی باسە كە، بكوژ دوای ئەنجامدانی تاوانەكە لەو شوێنە هەڵاتووە و لە لایەن خزمەكانی خۆی ڕادەستی پۆلیس كراوە و ئێستا لە دەستبەسەریدایە.