جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێکی ژنێک لە بەندیخانەی ورمێ

0
parvin moosavi

“پەروین موسەوی تەمەن ٥٣ ساڵانی دایکی دوو منداڵی کوڕ تەمەن ٢٢ و ٣٢ ساڵان سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە “٢٩ی گوڵانی ١٤٠٣ خەڵکی مەراغە توشبووی شێرپەنجە ، لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ لەسێدارە درا بنەماڵەکەی زۆر هەژارن و هەروەها هاوسەرەکەی و منداڵە گەورەکەشی لە بەندیخانەن

پەروین موسەوی” ڕۆژی پێنج شەممەی “٢٧ی گوڵانی ١٤٠٣” بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراوە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر کرا و پاشان لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامیەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا

ژن ژیان ئازادی


Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *