برینداربوونی کۆڵبەرێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە سنووری شاری نەوسوود

هێژا شیری، منداڵی کۆڵبەری تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا. لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ٩ منداڵی کۆڵبەر لە سنووری نەوسوود بریندار کرابوون.
بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە (١٩ی فێبریوەریی ٢٠٢٥)، منداڵێکی کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بەناوی هێژا شیری، تەمەن ١٧ ساڵ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو منداڵە کۆڵبەرە لە بەشی کەمەردا کراوەتە ئامانج و بە گوللەی ئەو هێزانە پێکراوە.