جێبەجێکرانی سزای لە سێدارەدانی بەندکراوێک لە بەندیخانەی شاری ئورمیە

IMG_1399

لە سێدارەدانی بەندکراوێکی کورد بە ناوی ناسر محەممەدی (هەنگروانی) لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا. ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو. بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی ناسر محەممەدی، خەڵکی گوندی “نچیلان” سەر بە سۆما برادۆستی ئورمیە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە کۆتاییشدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا بوو.

تاکوو داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیاکانی نزیک لە دادوەری بڵاو نەکراوەتەوە.