گەنجێکی کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا

mehrshad-almasi

هاووڵاتییەکی کورد و خەڵکی کرماشان بە ناوی مێهرشاد ئەڵماسی، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.
٨ی ئۆکتۆبەری٢٠٢٤)، مێهرشاد ئەڵماسی، تەمەن ٢٢ ساڵە و خەڵکی گەڕەکی ئاناهیتای کرماشان لە نیزیکی شوێنی گەشتیاری و مێژوویی تاقوەسان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی مێهرشاد ئەڵماسی، ئەم گەنجە بۆ ڕێگریکردن لە دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕەکەی، لە شوێنەکە هەڵاتووە و لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دراوەتە بەردەستڕێژ و دوو گوللەی بەرکەوتووە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو چەکدارەی کە تەقەی لەو گەنجە کردووە پێشتریش ڕاستەوخۆ تەقەی لە خەڵک کردووە. نەفرەت لە دەسەلاتی رژێمی ئێران کە بەو جۆرە کەنجەکانمان خەلتانی خوین دەکا بەبی هیج هۆکارێک