برینداربوونی دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان لە سنووری بانە

IMG_1104

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی کەماڵ مەحموودی و شوکروڵڵا (نازناوی نادیارە) لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندرا کران.

(٢٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، لە ڕەوتی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە سنووری “هەنگەژاڵ”ی شاری بانە لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران، لانی کەم دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری بۆکان بەناوەکانی کەماڵ مەحموودی تەمەن ٤٠ ساڵە و شوکروڵڵا تەمەن ٢٤ ساڵە بریندار کران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراونەوە.