دەزگای دادی ئێران حەوت بەندکراوی دیکەی لەسێدارە دا

Screen Shot 2024-09-08 at 8.12.51 PM

لە ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەرمانانەوە تا ڕۆژی یەکشەممە ١١ی خەرمانان، دەزگای بەناو دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ٧ بەندکراوی لە بەندیخانەکانی خۆیدا لە سێدارە داوە.کە بنکەکەی لە نۆروێژە، ئەو ٧ کەسە بە تۆمەتگەلی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بەئەنقەست بە قیساس و لە سێدارەدان سزا درابوون و لەم ماوەیەدا سزاکەیان جێبەجێ کرا.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا ناسناوی ئەو ٧ کەسە ئاشکرا کراوە کە زۆربەیان هاووڵاتیی شارە ناوەندییەکانی ئێرانن و تەنیا یەک کەسیان هاووڵاتیی ئەفغانستانی بووە، و لە زیندانەکانی ڕێژیم لە شاری ئێسفەهان و شیراز لە سێدارە دراون. کە لە مانگی گەلاوێژدا لانیکەم ١٠٠ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون و کۆی گشتیی لەسێدارەدانەکان لە هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا گەیشتووەتە ٤٠٢ کەس.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ١١ هاووڵاتیی ئەفغانستانی لە نێو ئەو کەسانەدا بوون کە لە مانگی گەلاوێژدا لە سێدارە دراون و ٥٠ کەسی تر بە تۆمەتی کوشتن و ٤٦ کەسی دیکە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادەی هۆشبەرەکان لە سێدارە دراون.

هەروەها ۸ هاووڵاتیی بەلووچ و ۹ هاووڵاتیی کورد لەنێو ئەو ئێعدامانەی مانگی گەلاوێژدا بوون.

لە کۆی گشتیی ئەو ١٠٠ ئێعدامانەی کە لە مانگی گەلاوێژدا تۆمار کراون، تەنیا شەش حاڵەتیان لەلایەن میدیاکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە فەرمی ڕاگەیەندراون.