کوژرانی کۆڵبەرێک لە سنووری سەوڵاوا
کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی سەیوان دەست ئەفکەن لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری “تەتە”ی سەوڵاوا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلیوەی ٢٧٢٤ (١٧ی ئەپریلی ٢٠٢٤)، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی تەتە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەو هۆیەوە کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان بە ناوی سەیوان دەست ئەفکەن تەمەن ٣٥ ساڵ گیانی لەدەست دا.هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێش وەختە و لەمەودایەکی نزیکەوە دەستڕێژیان لە کۆڵبەران کردووە.
سەیوان دەست ئەفکەن خێزاندار و باوکی منداڵێک و خەڵکی گوندی “دەڕە پەیمان” سەر بە شاری مەریوان بووە.