ئەمریکا سەپاندنی سزای لەسێدارەدان دژی ژنانی کوردی مەحکووم کرد
دەرکردنی سزای قورسی لەسێدارەدان دژی ژنان لە کوردستان، لە ماوەی رابردوودا کاردانەوەی زۆری لێ کەوتەوە.
لەم پێوەندییەدا، ئەمریکا لەسێدارەدان و دەرکردنی سزای قورس دژی ژنانی کوردی ل بەندیخانەکانی ئێران مەحکووم کرد و داوای لە کۆماری ئیسلامی کرد کە کۆتایی بە “هەلاوادنی سیستماتیک دژی کەمینە نەتەوەییەکان” بێنێ.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسی خۆی ڕایگەیاند: واشینگتۆن، سزای قورسی بەندکراوانی سیاسیی ژنی کورد کە بە بێ دادگاییکرانی دادپەروەرانە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دەدرێت مەحکووم دەکات.
لەم نووسراوەیەدا هاتووە: ئەمترکا داوا لە ئێران دەکات کە هەموو بەندکراوانی سیاسیی کە بە ناحەق دەسبەسەر کراون، ئازاد بکات.
لە حەفتەکانی رابردوودا هەواڵی سزادرانی پەخشان عەزیزی و شەریفە محەممەدی بە تۆمەتی “بەغی” بە سزای لەسێدارەدران کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.