کوژرانی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەنیزامییەکان
ڕۆژی هەینی “١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣” لە ئاکامی تەقەی هێزەنیزامییەکان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێک بە ناوی “رەحیم ئیبراهیمی” خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی “وەلیۆ”ی سەردەشت کوژراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزەنیزامییەکان پاش کوشتنی ئەم کۆڵبەرە تەرمەکەیان خستووەتە ناو ڕووبار .
سەرچاوەکە لە درێژەدا زیادی کرد ، پاش ٢٤ کاژێر ئەمڕۆ شەممە ١٢ی جۆزەردانی تەرمی ئەم کۆڵبەرە لە لایەن خەڵکی ناچەکە دۆزراوەتەوە .