کرماشان؛ کوشتنی کچێکی گەنج لە ژێر ناوی ناموس

0
photo_2023-04-29_10-34-53

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ئاوریلی ٢٠٢٣، کچێکی ٢٠ ساڵان بە ناوی “دونیا ڕەزایی” خەڵکی ئاوای دار دەرفێش، خانم ئابادی کرماشان، بە دەستی یەکێک لە خێزانەکەی کووژرا. تەرمی ئەم کچە گنجە ڕۆژی دووشەممە “١٧ی ئاوریل ٢٠٢٣” لە گۆڕستانی “جادەی سەراب نیلۆفەر، ئاوای داردەرفێش خانم ئاباد” بە خاک سپێردرا.

هەرچەندە لە دەیان ساڵی ڕابردوو و بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا، کوشتنی دڕندانە لەژێر ناوی ناموس لە ئێران و کوردستان ڕوویانداوە، بەڵام تا ئێستا ئامارێکی وردی کوشتنی ناموس “کوشتنی ژن، کوشتنی منداڵ، کوشتنی مێینە، هتد.” لەلایەن میدیای حکومی و ناحکومی و دامەزراوە کانی حکومەت ڕانەگەیەندراوە، بەڵام کۆمەڵناسەکان پێیان وایە نزیکەی ٤٠%ی کوشتنەکانی ئێران کوشتنی ناموسن و بەهۆی ڕەچاوکردنی بنەماڵەیی، ژینگەیی، کولتووری و هتد، وەک ناموس پۆلێن دەکرێن و لە کۆمەڵگادا ڕەنگدانەوەی نییە و تەنانەت لە مەجلیسەکانی دادوەریشدا پەروەردە ناکرێن، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سیستەمی دادوەریی ئێراندا کوشتنی منداڵێک لەلایەن ئەندامانی خێزانەوە بە کوشتنی بە ئەنقەست نازانرێت و ئەمەش خۆی بۆشایی یاساییە. ئەمە لە حالێکدایە کە حکومەت خۆی لە ڕووی یاساییەوە بەرگریکاری هاوسەر گیری منداڵانە. هەروەها شەریعەت و یاسا پشتگیری لە کوشتنی ناموس دەکەن و هانی ئەو جۆرە حاڵەتانە دەدەن لە کۆمەڵگادا. جیاکاریی ڕەگەزی، جیاکاری، هاوسەرگیری منداڵ و هتد لایەنێکی فەرمی و یاسایی هەیە و دەروونی کۆمەڵگای تێکداوە.

ئێمە دەڵێین ژن ناموسی کەس نییە و هەر جۆرە توندوتیژییەک بەرامبەر بە ژنان لەژێر هەر ناوێکدا ڕێگەپێدراو نییە و بە توندی مەحکوم دەکەین و داوا لە خەڵکی دەکەین کە بە هەر شێوەیەک بێت ئەو جۆرە کارە نامرۆڤانە مەحکوم بکەن و دووبار بوونەوەیان ڕابگرن.

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *