ڕاپۆرتێک لەسەر لەسێدارەدانی لانی کەم ١١ بەندکراو لە بەندیخانەکانی پارێزگای ئەلبۆرز
سزای لەسێدارەدانی شەش بەندکراو بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” و پێنج بەندکراوی دیکە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان، لە بەندیخانەی قزڵحیسار و بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا. لانی کەم چوار لەو بەندکراوانە هاووڵاتی کورد و بەلووچ بوون. هەروەها سزای لەسێدارەدانی ژنێک بەشێوەی کاتی ڕاگیراوە.
٨ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، سزای لەسێدارەدانی کامەران سەقایی، خەڵکی خوڕەماوا، ئەحمەد نارویی تەمەن ٣٣ ساڵ و محەممەد ئیسحاقزەهی، تەمەن ٣١ ساڵ، دوو بەندکراوی بەلووچ و خەڵکی زاهیدان، سەعید سەفایی و سەتار خوسرەوی، دوو بەندکراوی کورد خەڵکی هەرسینی کرماشان هەموویان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە و هەریەک لە ئارمان هیدایەتی، مەهدی زارعی و محەممەد سادقنیا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی قزڵحیسار جێبەجێ کراوە.
هاوکات سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراو بە ناوەکانی مەجید ئەفرووز تەمەن ٥٢ ساڵ، محەممەد مەشموول تەمەن ٤٠ ساڵ و ئیبراهیم سەدیق تەمەن ٤٥ ساڵ کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج کە حکومەت بە “نەدامەتگای ناوەندی” ناوی دەبات، جێبەجێ کراوە.
سزای لەسێدارەدانی ژنێکی بەندکراو بە ناوی زەهرا یەحیازادە، کە لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین بە مەبەستی جبەجێکرانی سزای سێدارە بۆ بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج گواسترابوو، بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسێردراوە و گەڕێنراوەتەوە بۆ بەندیخانەی قەرچەک.