پیرانشار ؛ بە بیانووی بەرگری لە نامووس باوکێک کچە 21 ساڵانەکەی خۆی کوشت
شەوی یەکشەممە “14 ئۆکتۆبری 2023” ژنێکی لاو تەمەن 21 ساڵ بە ناوی بەرگری لە نامووس لە لایەن بنەماڵەکەیەوە کوژرا .ئەم کچە ناوی “تروسکە عەبدوڵڵا زادە” تەمەنی 21 ساڵە و دایکی دوو مناڵی ساوا و خەڵکی ئاوایی “کاسەکران” سەر بە شاری پیرانشارە .تروسکە عەبدوڵڵا زادە لە تەمەنی تەنها 13 ساڵ بووە کە بە زۆر دراوە بە شوو بە ئامۆزایکی خۆی کئشەکە لەوە سەری هەڵداوە تروسکە پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ کەسێکی تر کردوە ، دواتر لە لایەن باوکی خۆی ، هاوسەرەکەی و باوکی هاوسەرەکەیەوە بە بیانوویی ئەوەی ناویان ناوە بەرگری لە نامووس بە تووندترین شێوە لێیدراوە و پاشان لە لایەن باوکیەوە بە تووندی لە ملی دراوە و کوژراوە .
؛ باوک و مامی تروسکە پاش کوشتنی ئەو خۆیان بە پۆلیس ناساندووە و باوکی دەستبەسەر دەکرێت و کوشتنی کچەکەی بە هاوکاری لەگەڵ برا و برازاکەی لە ئەستۆ دەگرێت .
تەرمی تروسکە عەبدوڵڵا زادە بۆ شیکاری گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی یاسایی لە رەزاییە .
شایانی باسە ژنکوژی بەهۆی نایەکسانی پەیوەندی دەسەڵاتی نێوان ژن و پیاو و باڵادەستی سیستەمی پیاوسالاری ڕوودەدات. لە کۆمەڵگایەکدا کە کولتووری پیاوسالاری زاڵ بێت، پیاوان دەسەڵاتی زیاتریان هەیە و زاڵن بەسەر ژناندا. لە کۆمەڵگایەکی وادا ژنان دەچەوسێنەوە و بەها و گرنگی و مافی کەمتریان هەیە و ناچارن ملکەج گوێڕایەڵی داواکاری پیاوان و بن. جگە لەوەش لەم فەرهەنگەدا چەندین مەرج و دۆسیە ی نەخێر بۆ ژنان دروست بووە و پێشێلکردنی ئەو مەرجانە (کە بە نۆرم ناسراوە) ڕەنگە ببێتە هۆی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان و ژیانی ژنەکە بکەوێتە مەترسیەوە. نموونەی ئەو کوشتنە نامووسیانەی کە لەم دواییانەدا لە میدیا گشتیە کاندا بڵاوکراونەتەوە. هۆکارێکی دیکە کە دەبێتە هۆی توندوتیژی و کوشتنی ژنان، نەبوونی پاراستنی یاساییە بۆ ژنان. تا ئێستا هیچ یاسایەک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەرنەچووە. لە لایەکی دیکەوە ئەو یاسایانەی کە هەن بۆ پاراستنی ژیانی ژنان، هیج نین و تەنها نوسینی سەر کاخەزن
ژن ژیان ئازادی.