مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی؛ دەستبەسەرکرانی مەهتا سەدری، چالاکی میدیایی خەڵکی گیلان

mahta-sadri

مەهتا سەدری، چالاکی میدیایی خەڵکی گیلان لە دە ڕۆژ پێشەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی لاکانی ڕەشت گواستراوەتەوە. ناوبراو لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ستۆرییەک دوای مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی دەستبەسەر کراوە.
ۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ (٣١ مەی ٢٠٢٤)، مەهتا سەدری، چالاکی میدیایی خەڵکی ڕەشت و بەڕێوبەری پێگەی هەواڵیی گیلان سەدر، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگای گیلانەوە دەستبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی لاکانی ئەو شارە گواسترایەوە.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ بڵاوکردنەوەی نووسراوەیەک لە لاپەڕە ئینستاگرامییەکەی دوای مردنی ئیبراهیم ڕەئیسیدا بووە.