هەوڵی خۆکوژی سێ کچی ژێر تەمەن ١٨ ساڵ بووە هۆی گیان لەدەستدانیان

IMG_0657

لە ماوەی ئەم سێ ڕۆژەدا سێ کچی مێرمنداڵ کە هەر سێکیان لە ژێر تەمەنی یاسایی بوون هەوڵی خۆکوژییان داوە و کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ڕۆژی پێنج شەممە “٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” هاوژین مستەفا پوور تەمەن ١٥ ساڵ کچی ئومید و نەرمین خەڵکی مەهاباد ، بە هۆکاری نادیار لە قاتی پێنجی شوقەیەک خۆی خستووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە .

شەوی چوارشەممە “٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “فەرزانە قادری ئەقدەم” کچی ئیدریس و خەڵکی ئاوایی “ماشکان”ی سەر بە پیرانشار ، بۆ هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی هەوڵی خۆکوژی داوە و کۆتایی بە ژیانی هێناوە .

هەروەها ڕۆژی سێشەممە “٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢” کچێکی تەمەن 14 ساڵ بە ناوی “پەردیس کەریمی” کچی فەرهاد و دانیشتوویی گەڕەکی “حاجی ئاوای” سنە بە هەڵواسینی خۆیی هەوڵی خۆکوژی داوە و گیانی لەدەستداوە .

بە پێی ژمارەی ئەم خۆکوژییانە لە ٣١ی دێسامبری ٢٠٢٣ تا وەکوو ئەمڕۆ ٢٥ی ژانویەی ٢٠٢٤ لانیکەم ٩ شارۆمەندی کوردی کورد خۆیان کوشتووە کە ٤ کەسیان مێرمنداڵ و منداڵ بوون .