جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی تەورێز
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە “١ی خەرمانانی ١٤٠٣” سزای سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی “خالد جەهانگیری” کوڕی عەبدوڵڵا خەڵکی ئاوایی “بالوو”ی سەر بە ورمێ ، لە بەندیخانەی ناوەندی تەورێز جێبەجێ کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، ناوبراو ٥ ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەست بە “مادەهۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .
خالد جەهانگیری باوکی دوو منداڵ بوو