محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری گەنجی خەڵكی پاوەی سەر بە پارێزگای كرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی دڕۆڵە لە نەوسوود كوژرا.

محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری گەنجی خەڵكی پاوەی سەر بە پارێزگای كرماشان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی سنووریی دڕۆڵە لە نەوسوود كوژرا.
سەر لە بەیای یەكشەممە ٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ (٢٥ی مەی ٢٠٢٥)، محەممەد ڕەحیمی، كۆڵبەری خەڵكی “بانەورە”ی سەر بە پاوە لە ئەنجامی تەقەی هێزە حكوومەتییەكان گیانی لە دەست دا.
ئەم كۆڵبەرە لاوە كە خێزاندار و باوكی منداڵێكی بچووكە، لە سنووری “دڕۆڵە”ی نەوسوود دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەكان، تەرمی محەممەد ڕەحیمی بۆ پزیشكی یاسایی پاوە گواستراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەكەی نەكراوە.