لە سێدارە دانی جەمشید شارمەهد هاووڵاتیی ئێرانی بە نهێنی جێبەجێ کرا

IMG_1499

سزای لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد، بەندکراوی تەمەن ٦٩ ساڵ، دوای ٤ ساڵ بەندکرانی بە نهێنی جێبەجێ کرا. میدیاکانی حکومەت زانیارییەک وردیان لەسەر شوێنی جێبەجێکرانی سزاکەی بڵاونەکردووەتەوە. بەپێی زانیاریەکان ئیستا بڵاوکرایەوە (٢٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، سزای لەسێدارەدانی جەمشید شارمەهد، بەندکراوی تەمەن ٦٩ ساڵ، دوای ٤ ساڵ بەندکرانی بە نهێنی جێبەجێ کرا. میدیاکانی حکومەت زانیارییەک وردیان لەسەر شوێنی جێبەجێکرانی سزاکەی بڵاونەکردووەتەوە. ئەم کوشتنە حکومەتییە لە دوای ڕفاندن و چڕبوونەوەی دۆسیەسازی و ناڕوونی کۆماری ئیسلامیی لە دۆسیەی جەمشید شارمەهد بە توندی ئیدانەی دەکات و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بە تایبەت حکومەتی ئەڵمانیا دەکات کە وڵاتی ئێران لەسەر ئەم بارمتەگرتنە کە دەرئەنجامی ماوەیەکی درێژخایەن ژووری تاکەکەسی و دۆسیەسازی چڕدا بووە، وەڵامدەر بکات.پێگەی هەواڵی “میزان” کە سەر بە دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، بانگەشەی ئەوەی کردووە کە جەمشید شارمەهد “لەژێر پشتیوانی و پاراستنی ئاڵۆزی ئیتلاعات”ی ئەورووپا و ئەمریکادا بووە.پێشتر جەمشید شارمەهد لەلایەن دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی ئەبولقاسم سەڵەواتی ناسراو بە دادوەری مەرگ بە تۆمەتی وەک “فسادی فی الارض، پلاندانان و ئاراستەکردنی کردەوەی تیرۆریستی و بۆردومان” سزای لەسێدارەدانی بەسەریدا سەپێنرابوو.جەمشید شارمەهد لە ناوەڕاستی هاوینی ٢٧٢٠ لەکاتی سەفەری بۆ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندرا و بۆ ئێران گواسترایەوە.