گوژرانی کۆڵبەرێکی کەنجێک بە تەقەی دەسترێژی هێزەکانی ئێران

IMG_1495

ئیبراهیم ئەحمەدنژاد، کۆڵبەری خەڵکی مەهاباد، لە ئەنجامی تەقە و دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێراندا لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت گیانی بەخت کرد.

بەپێی زانیاریە تایبەتەکانی بە ئێمە گەیشتووە، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ( ٢٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤) دەستەیەک کۆڵبەر لە بەرزاییە سنوورییەکانی سەردەشت لە مەودای نزیکەوە و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە سنوورپارێزەکانی ئێران و لە ئەنجامی ئەم دەسڕێژەدا ئیبراهیم ئەحمەدنژاد پێکرا و دەسبەجێ گیانی بەخت کرد.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە براوەتە پزیشکیی دادی سەردەشت و تا ئێستە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.