شاری خومەین؛ جێبەجێکرانی سزای سێدارەی دوو بەندکراو لە پێش چاوی خەڵک
سزای سێدارەی دوو بەندکراو بە تۆمەتی کشوتنی ئەفسەرێکی پۆلی دەستبەسەر و بە سزای سێدارە لە پێش چاوی خەڵک مەحکووم کرابوون، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری خومەین، سەر بە پارێزگای مەرکەزیجێبەجێ کرا. ماڵپەری میزان، ماڵپەری فەرمیی دەزگای دادوەری ئێران، سەرلەبەیانی دووشەممە ٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ (٣٠ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی دوو بەندکراو کە پێشتر بە تۆمەتی بەشداری لە موحارەبە لە ڕێگەی تەقەکردن و تێکدانی ئاسایشی ڕێگەوبانەکان و کوشتنی پۆلیسێک سزای سێداەرەیان بەسەردا سەپێندرابوو، لە یەکێک لە گۆڕەپانەکانی شاری خومەین و لە پێش چاوی خەڵک جێبەجێ کرا.ئیبراهیم گەمیزی، دادوەری شاری خومەین بە هەواڵدەرییە حکومەتییەکانی ڕاگەیاندووە کە، لە کۆتاییدا دوو لەو شەش کەسە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە موحارەبە لە ڕێگەی تەقەکردن و تێکدانی ئاسایشی ڕێگەوبانەکان و کوشتنی پۆلیسێک بە ناوی ستوانی دووەم مورتەزا بەراتی سزای سێدارەیان لە پێش چاوی خەڵک بەسەردا سەپێندرا و سزای ناوبراون لە لایەن دیوان باڵای وڵات پشتڕاست کراوەتەوە.
ناسناوی ئەم دوو بەندکراوە ڕەزا ڕەشنۆ سادقی، تەمەن ٣٧ ساڵ و خەڵکی ئەندیمێشک سەر بە پارێزگای خووزستان و باوکی سێ منداڵ، و حاجی کەبوودوەند باوکی پێنج منداڵ و خەڵکی شاری برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان ئاشکرا کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پێش جێبەجێکردنی سزای سێدارەی ڕەزا ڕەشنۆ سادقی، سزای لێدانی ٨٠٠ زەربەی قامچی بۆ ناوبراو جێبەجێ کرابوو.
شایانی باسە کە، سزای سێدارەی ئەو دوو بەندکراوە بێئاگاداریی بنەماڵە و دوایین چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاریان جێبەجێ کراوە و دوای جێبەجێکردنی سزاکەیان پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەکەیان گرتووە و پێیان ڕاگەیاندوون کە بۆ وەرگرتنی تەرمەکەیان سەردانی خومەین بکەن. بەپێ پشت بەستن بە ئامەرەکانی ئێمە بەم دووحاڵەتەوە لەماوەی ساڵی رابردوو ٣ بەندکراوی تر بەم شێوازە لەپێش چاوی خەڵکەوە لەسێدارە دراون جی لەمە ئەگەر بەپێی دەستور لەهیج یاساو قانونێک ڕێگە نادات خەڵک لەسێدارە بدرێت ئەم ڕژێمە دیکتاتۆرە هەموو دەستورێکیان پشتگوێ خستووە و لەپێش جاوی خەڵک پەتی سێدارە ساز دەکەن