جێبەجێکرانی سزای سێدارەی بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد

sirwan-abubakri

سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی سیروان ئەبووبەکری خەڵکی سەردەشت، کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە  (٢٩ی ئاگۆستی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی سیروان ئەبووبەکری، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سەردەشت، لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.
پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر کرابوو و سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو، ڕۆژی پێشوو دوایین چاوپێکەوتنی خۆی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا هەبووە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە میدیا حکومەتییەکان بەتایبەت میدیا پەیوەندیدارەکان بە دەزگای دادوەرییەوە بڵاو نەکراوەتەوە.