ڕاپۆرتێک لەسەر ئێعدام لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ئێران
بە پێی زانیاریەکان، لە ساڵی ٢٠٢٢ لانیکەم ٥٨٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون. ئێعدامەکان لە چاو ساڵی رابردو زۆر زیادی کردوە و لە سەدا ٩٠ی ئەو ئێعدامانە بە شێوەی نەهێنی بوە و باسی لێوە نەکراوە.بە پێی ئەو راپورتە کە رۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوە بڵاوکردوەتەوە لە ساڵی ٢٠٢٢ لانیکەم ٥٨٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون و بەرپرسانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سەدا ٨٨ی ئەو ئعذامانەیان شاردوەتەوە و رایاننەگەیاندوە.
جێگەی ئاماژەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٢ لانیکەم ١٥ کەس ب تاوانی سیاسی و دژی خوا ئێعدام کراون و خۆدی رژیم ساڵی رابردوو ئێعدامی ٤ کەسی پشت ڕاست کردوەتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە بزوتنەوەی ناڕزایەتی لە ئێران لە رۆژەکانی کۆتایی شهریوەر کە دژ کردەوە بە مەرگی ژینا ئەمینی دوای گرتنی لەلایەن گەشتی ئیرشادی رژیمی ئیسلامی دەستی پێکرد و زۆر زوو بوە شۆڕش بە دژی رژیم و هەموو ئێرانی تەنیەوە. موحسێن شکاری یەکەم دەستگیر کراو بوو کە لە سێدارە درا و دوای چەن رۆژیتر مەجید رەزا رەهنەوەرد یەکێکی دیکە لە ناڕزایەتیەکان لەلایەن رژیمەوە لە سێدارە درا.
شایانی باسە ژمارەی دەستگیر کروەکانی شۆڕشی ژینا دەیان هەزار کەسە، غولام حسەین ئژەیی سەرۆکی قوەی قەزاییەی رژیم تەنها ئەو کەسانەی کە بە وتەی خۆیان لێبوردنیان بۆ دەرچوە زیاتر ە ٢٢ هەزار کەس بوە و بەشێک لە دەستگیر کراوان شکنجە بە پێی دانپیانانی زۆرەملی و لە ژێر شکەنجە رۆحی و جسمی حوکمی ئێعدامیان پێدراوە کە دژکردەوەی زۆربەی وڵآتانی جیهانی بە دوای خۆیدا هێناوە و هەر ئێستە زیاتر لە سەد کەس مەترسی ئێعدامیان لە سەرە و ٢٠ کەس لەوان لە دادگا فەرمایشیەکانی رژیم بە ئێعدام مەحکوم کراون.