ئانجلینا جولی بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا قژی خۆیی دەبرێت

IMG_0587

ئانجلینا جولی رۆژی دوشەممە لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێنستاگرام ویدئۆیەکی بلاوکردەوە و داوای لە خەڵک کرد  بەشداری بکەن لە پرۆژەی هونەری بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژینا و پشتگیری ژنان ئێران.

خاتوو جولی دەڵێت: “پتۆن نوری” لە رفێقانی نزیکی ئەو، خەریکە پرۆژەیەکی هونەری  جوان بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ژنانی ئازای ئێران کە شۆڕش دەکەن بۆ گەیشتن بە مافەکانی خۆیان.

ئەم ئەکتەرە بەناوبانگە کە پێشتریش پشتیوانی خۆیی لە شۆڕشی ژینا  راگەیاندوە لە درێژەی وتەکانیدا دەڵێت: ئەویش لەگەڵ بنەماڵەکەی بەشداری ئەو پرۆژە دەکەن و بەشێک لە قژی خۆیان دەقرتێنن.

جێگەی ئاماژەیە ئەجلینا جولی داوای لە ژنانی بوێر کرد کە بەشیک لە موی سەریان تا ٢٥ی فەورییە بنێرن بۆ ناونیشانێک لە پاریس.

شایانی باسە کۆمەڵێک لە ژنانی ئێرانی دوای شۆڕشی ژینا دەستەیەک لە قژی خۆیان وەک نمادێک بۆ شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بڕیی.