سەردەشت : کچێک تەمەن 18 ساڵان لە لایەن باوکیەوە کوژرا
هایدە حەسەن زادە کچێکی تەمەن ١٨ ساڵان خەڵکی ئاوایی ” جبرەند” و دانیشتووی رەبەتی سەردەشت ، بە تاوانی درەنگ گەرانەوەی بۆ ماڵ لە لایەن باوکیەوە کوژراوە . بە پێی زانیاریەکانمان لە رۆژانی رابردوودا تەرمی هایدە پاش چوار مانگ لە بێسەروشوێن بوونی دواتر لە بەنداوی سەردەشت دۆزراوەتەوە لە کاتێکدا دەم و چاوی بە چەسب داخراون و چەن دانە بلۆک بەسترابوون بە لاقەکانیەوە . ؛ بنەماڵەی ئەم کچە چوار مانگ بەر لەمە رایانگەیاندبوو کچەکەیان لە ماڵەوە رایکردووە .شایانی باسە باوکی ئەم کچە دانی بە کوشتنی کچەکەیدا ناو لە ئێستادا دەستبەسەر کراوە
بەداخەوە کوشتنی ژنان و کچان هەتا دێت ڕوو لە زیابوونە بەهۆی بیرکردنەوەی کۆمەڵگاکەمان کە پێی وایە ئافرەت مافی کەمترە لە پیاو بە چاوێکی زۆر کەمتر سەیر دەکرین کە پێیان وایە ئافرەت تەنها دەبێت لەو زیندانە بێت کە ناویان ناوە ماڵەوە
لە ناو کۆمەڵگاکەمان ژنان بۆ مانەوە لە ژیان نابێ بە هیچ شێوەیک هێڵە ئایینیەکان و پیاو ساڵاریەکان ببەزێنن ، گەر پێچەوانەی ئەوە بکەن چارەنووسیان وەکوو هایدە حەسەن زادە دەبێت .
ژن ژیان ئازادی