murder of women; Young woman killed by her father in Ilam

ژنێکی گەنج لە ئیلام بە دەستی باوکی و بە بەکارهێنانی چەکی سارد کوژرا. هۆکاری کوژرانی ناوبراو بە “کێشەی خێزانی” ناو بردراوە.
شەوی شەممە (٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤)، ژنێکی تەمەن ٣٦ ساڵ لە ئیلام بە چەکی سارد لە لایەن باوکییەوە کوژرا. ناسنامەی قوربانی تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە و بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بکوژەکە کە تەمەنی ٧٠ ساڵە، دوای کوشتنی کچەکەی شوێنی ڕووداوەکەی جێ هێشتووە و لە ئاکامدا دوای چەند کاتژمێر خۆی ڕادەستی پۆلیس کردووە و هۆکاری کوشتنی کچەکەی بە ناکۆکی و کێشەی خێزانی ڕاگەیاندووە.