Urmia; Arrest of Ilham Chubdar, an activist of Palkazerin community, to serve his sentence

چالاکێکی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە شاری ئورمیە بە ناوی ئیلهام چووبدار کە لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە و ئەو سزایە دواتر هەڵوەشایەوە و سزای بەندکردنی بەسەردا سەپا، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کراوە.لە ماوەی ڕابردوودا (ناوەڕاستی مانگی فێبریوەری)، ئیلهام چووبدار، چالاکێکی کۆمەڵگەی کەمایەتییە ڕەگەزی و جێندەرییەکان لە ئێران، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ٣ ساڵ سزای داسەپاو بەسەریدا، دەستبەسەر و بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواستراوەتەوە.
ئەو هاووڵاتییە کە تەمەنی ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری ئورمیەیە، هاوینی ٢٧٢٢ (٢٠٢٣)، لە دۆسیەیەکی هاوبەش لەگەڵ سارە (زارا) سدیقیهەمەدانی و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی “فساد فیالارض” لە ڕێگەی “برەودان و بەرەوپێشبردنی هاوڕەگەزخوازی” و “برەودان و بەرەوپێشبردنی ئایینی مەسیحی” و هەروها پەیوەندیگرتن لەگەڵ ڕاگەیاندنە دژبەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
دواتر ئەم سزایە لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە هەڵوەشایەوە و ئیلهام چووبدار ڕۆژی دووشەممە، ٢٢ی ڕەشەممە ٢٧٢٢ (١٣ی مارسی ٢٠٢٣) بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتاییی دادگاییکردنەکەی ئازاد کراوە.ناوبراو لە پاییزی ئەمساڵدا سزای سێ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە و لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵدا بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی دەستبەسەر کراوە و هەنووکەش لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەدا ڕاگیراوە.