murder of women; Killing of a woman on the grounds of honor protection in Aywan

ژنێک بەناوی ئارەزوو حەسەنی لە شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف و بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ (١٩ی مەی ٢٠٢٤)، ژنێک بەناوی ئارەزوو حەسەنی، بە ١٠٠ زەربەی چەقۆ و بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن هاوژینەکەی لە شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام کوژرا.بکوژ بە ناسنامەی جەواد جەعفەری تەمەن ٤٠ ساڵ، خۆی ڕادەستی هێزە نیزامییەکان کردووە. میدیا حکومەتییەکان لە دەستەواژەی ناڕوونی “کێشەی خێزانی” بۆ کوژرانی ئەو ژنە کەڵکیان وەرگرتووە، بەڵام هەنگاو لە ڕێگای سەرچاوە بڕواپێکراوەکانی خۆیەوە ئاگادار کراوەتەوە کە ئارەزوو حەسەنی بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف لەلایەن هاوسەرەکەی، جەواد جەعفەرییەوە کوژراوە.

کە بکوژ تەرمی هاوژینەکەی لە سندووقی ئۆتۆمبێلەکەی خستووە و بردوویەتی بۆ بنکەی پۆلیس.