ژنکوژی؛ ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی ژنێکی گەنج لە سەڵماس بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف

IMG_0605

ژنێکی گەنج بەناوی جانە چووپانی لە سەڵماس لەلایەن باوکییەوە کوژرا. هۆکاری کوشتنی ناوبراو بە پاساوی “پاراستنی نامووس و شەرەف” ڕاگەیەندراوە. ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ (٢٧ی جولای ٢٠٢٤)، جانە چووپانی، تەمەن ٢٥ ساڵ و دایکی دوو منداڵی کچ لە گوندی “کوزەڕەش” سەر بە شاری سەڵماس، لەلایەن باوکییەوە کوژرا. باوکی جانە، سەری کچەکەی لە نێو تەشتی ئاو خستووە و بەو شێوە خنکاندوویەتی.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، بکوژە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لە جانە کە لەگەڵ ئامۆزاکەی لە ماڵەکەی خۆیدا بووە، بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف کچەکەی کوشتووە. ئەو ڤیدیۆیە بە دەستی هەنگاو گەیشتووە.

شایەنی باسە کە، هاوژینی جانە کرێکارە و لە کاتی کوشتنی هاوژینەکەی لەلایەن باوکییەوە، لەو گوندە نەبووە.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای خاکەلێوەی ٢٧٢٤ تا ئێستا، لانی کەم ٦٩ ژن لە شارە جیاوازەکانی ئێران لەلایەن کەسانی نزیک و ئەندامانی بنەماڵەیانەوە کوژراون کە ١٢ حاڵەتیان بە پاساوی پاراستنی نامووس بووە.


Fatal error: Uncaught TypeError: Argument 1 passed to Weglot\Client\Factory\Translate::__construct() must be of the type array, string given, called in /www/wwwroot/jinjiyanazady.com/wp-content/plugins/weglot/vendor/weglot/weglot-php/src/Client/Endpoint/CdnTranslate.php on line 75 and defined in /www/wwwroot/jinjiyanazady.com/wp-content/plugins/weglot/vendor/weglot/weglot-php/src/Client/Factory/Translate.php:19 Stack trace: #0 /www/wwwroot/jinjiyanazady.com/wp-content/plugins/weglot/vendor/weglot/weglot-php/src/Client/Endpoint/CdnTranslate.php(75): Weglot\Client\Factory\Translate->__construct() #1 /www/wwwroot/jinjiyanazady.com/wp-content/plugins/weglot/vendor/weglot/weglot-php/src/Parser/Parser.php(549): Weglot\Client\Endpoint\CdnTranslate->handle() #2 /www/wwwroot/jinjiyanazady.com/wp-content/plugins/weglot/vendor/weglot/weglot-php/src/Parser/Parser.php(392): Weglot\Parser\Parser->apiTranslate() #3 /www/wwwroot/jinjiyanazady.com/wp-content/plugins/weglot/src/services/class-translate-service-weglot.php(242): Weglot\Parse in /www/wwwroot/jinjiyanazady.com/wp-content/plugins/weglot/vendor/weglot/weglot-php/src/Client/Factory/Translate.php on line 19