🛑 بەندیخانەی
ئورمیە؛ گواستنەوەی لەناکاوی ناسر بەکرزادە، یەعقووب کەریمپوور و مێحراب عەبدوڵڵازادە سێ بەندکراوی مەحکووم بە سێدارە بۆ شوێنێکی نادیار
🔶 گواستنەوەی لەناکاو و جیاجیای سێ بەندکراوی سیاسیی کورد و تورک بە ناوەکانی ناسر بەکرزادە، یەعقووب کەریمپوور و مێحراب عەبدوڵڵازادە کە سزای سێدارەیان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ شوێنێکی نادیار، نیگەرانییەکانی لەسەر ئەگەری جێبەجێکردنی خێرای سزای لەسێدارەدانیان زیاد کردووە.
