کوژرانی کانی عەبدوڵڵاهی، مێرمنداڵی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە پاساوی پاراستنی نامووس و شەرەف خوێنەری بابەتەکە بن
بەپێی ماددەی ٦١٢ی یاسای سزادانی ئیسلامی (سزادان)، هەرکەس تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست ئەنجام بدات و سکاڵای لەسەر نەبێت یان لەسەری بێت بەڵام سکاڵاکەرەکە لە توڵەسەندنەوە لەو کەسە خۆش بێت یان بە هەر هۆیەکی دیکەوە تۆڵە نەکرێتەوە، لە ئەگەری ئەوەیدا کە تاوانی ناوبراو پشێوی و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگای لێ بکەوێتەوە یان ترسی نافەرمانیی تۆمەتبار یان خەڵک لە ئارادا بێت دادگا سزای سێ تا دە ساڵ بەندکران بەسەر ئەو کەسەدا دەسەپێنێت. ئەو ماددەیە بووەتە هۆی ئەوەی کە لە حاڵەتەکانی ژنکوژی بە پاساوی پاراستنی نامووس لە لایەن باوک، برا و مێردەوە، بکوژ لە سزادران بپارێزرێت