ئارمان ڕایزەن کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.

ئارمان ڕایزەن کۆڵبەری گەنجی خەڵکی شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گیانی لەدەست دا.
بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ۲(۱۰ی مەی ۲۰۲۵)، ئارمان ڕایزەن تەمەن ٣٢ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی “گۆگجە” سەر بە شاری مەریوان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئارمان ڕایزەن لە کاتی کۆڵبەری هاوڕێ لەگەڵ چەند کوڵبەر لە ناوچەی سنووریی “دووپلوورە”ی سەر بە شاری مەریوان کراوەتە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە.
ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاندووە کە تەرمی بێ گیانی ئارمان رایزەن پاش ئەو ڕووداوە بۆ نەخۆشخانەی مەریوان گواستراوەتەوە.