بڕینەوەی پەنجەی دوو برا لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە
ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤)، سزای نامرۆڤانەی بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی مێهرداد تەیمووری تەمەن ٣٤ ساڵە و شەهاب تەیمووری تەمەن ٤٠ ساڵە دوو برای کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان لە شوێنی جێبەجێکرانی سزاکانی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە بە گیوتین جێبەجێکرا. ئەم دوو برا بەندکراوە دوای جێبەجێکرانی سزای بڕینەوەی چوار پەنجەی دەستی ڕاستیان بۆ بەشی وەرگرتنی بەندکراوان لە نەخۆشخانەی خومەینی شاری ئورمیە گواسترانەوە.
هەروەها، مێهرداد تەیمووری و شەهاب تەیمووری دوای جێبەجێکرانی سزایەکەیان و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە تاکوو ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندیکردن بێبەش بوون.
جێبەجێکرانی سزای بڕینەوەی پەنجەکانی ئەم دوو برایە بە زۆر و گوشاری حوسێن مەجیدی دادوەری دادگای ئورمیە و هەروەها خانزاد، بەرپرسی بەندیخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجێ کرا.
لەلایەکی دەیکەوە، دەگوترێ کە دەزگای گیوتین بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گواستراوەتەوە و مەترسی جددی جێبەجێکردنی سزای ٥ بەندکراوی دیکە بە ناوەکانی هادی ڕۆستەمی، مەهدی شەرەفیان، مێهدی شاهیوەند، کەسرا کەرەمی و مورتەزا ئیسماعلیان هەیە.
ئەم دوو هاووڵاتییە لەگەڵ هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی ئیرەج خەتیبی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧١٨ (٦ی دیسەمبەری ٢٠١٨) بە تۆمەتی دزی کردن لە شاری مەلاردی کەرەج دەستبەسەر و هەر سێ ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧١٩ (٢٤ی ژووەنی ٢٠١٩) لەلایەن لقی یەکی دادگای کەیفەری یەکی تایبەت بە منداڵ و مێرمنداڵانی شاری ئورمیە بە تۆمەتی دزی کردن سزای بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی ڕاستیان بەسەردا سەپێنرابوو.
خاکەلێوەی ٢٧٢٠، لقی ٢٤ی دیوانی باڵای وڵات سزای بڕینەوەی پەنجەکانی دەستی ڕاستی مێهرداد تەیمووری و شەهاب تەیمووری پشتڕاست کردەوە و سزای ئیرەجی خەتیبی دیاری نەکرا و سزایەکەی هەڵوەشێنرایەوە.